|
هاوینی ساڵ 1986، خولێکی فێربوونی مۆسیقا ئاماده‌کرا له قوتابخانه‌ی ئه‌رده‌ڵانی سه‌ره‌تایی، له لایه‌ن"تیپی مۆسیقای نه‌ورۆز" که مامۆستا عوسمان محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیاری بوو، وه‌کاك(زانا مه‌حمود هه‌ژار، به‌ختیار حه‌مه که‌ریم و عه‌زیز" ژه‌نیاری ئامێری چه‌لۆ بوو") خوله‌که‌یان به‌ڕێوه ئه‌برد. له‌سه‌ره‌تادا، وه‌ك کۆرس له چه‌ند گۆرانییه‌کی مناڵاندا به‌شداریم کرد، وه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وێنه‌یمان گرت بۆ ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوك. پاشان هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا، پێشنیارکرا که ئامێری سه‌نتور بژه‌نم، به‌ڵام حه‌زو ئاره‌زووم هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه پێم وتبوون، ئامێری که‌مان بوو، له پاشدا بۆ ماوه‌یه‌ك ئامێری فلوتیان پێدام، پاشان کلارینێت، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه بوو، که ئامێری که‌مان له خوله‌که‌دا نه‌بوو تا بمده‌نێ و پروڤه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م، به‌ڵکو ئه‌بووایه خۆم بیکڕم، به‌ڵام ئامێره‌کانی تر هه‌بوون. له پاشدا به هۆی دایکی خۆشه‌ویستمه‌وه، که هات له‌گه‌ڵ کاك زانا( که وانه‌ی که‌مانی ئه‌وته‌وه) قسه‌ی کرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که ئامێری که‌مانم بده‌نێ، له وه‌ڵامدا ته‌نها ئه‌وه بوو که ئه‌بووایه خۆم ئامێره‌که بکڕم، بۆیه له وه‌ڵامدا، دایکم وتبووی گرنگ نیه خۆم بۆی ئه‌کڕم و گرنگ به‌رده‌وامییه‌تی. بۆ به‌یانی له‌گه‌ڵ کاك زانا چوینه لای کاك سه‌باحی سه‌نتور( که دوکانی ئامێری مۆسیقای هه‌بوو و وانه‌ی سه‌نتوریشی ئه‌وته‌وه له خوله‌که‌دا)، که‌مانێکی له جۆری " صینی-China "مان لا هێنا به (۲٦) دینار‌و پاش مانگێك دایکی خۆشه‌ویست و هه‌رده‌م له‌یادم پاره‌که‌ی دایه. ڕاستیش، هه‌ر جه‌خت و زۆری و هاندان و خۆشه‌ویستی دایکم بوو، که توانیم ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی پرۆڤه‌و ڕاهێنانی ئامێری که‌مان به‌باشی جێ بهێڵم، چونکه تا ڕادده‌یه‌ك بێزاری و ناخۆش بوو.
� ساڵی ۱٩۸۷، ڕاهێنانێکی به‌رده‌وام، بۆ یه‌که‌م جار له گۆرانی" شه‌کره به‌فره"ی گۆرانیبێژ به‌هجه‌ت یه‌حیا وه‌ك ژه‌نیاری که‌مان به‌شدار بووم، پاشان تۆمارکراو وێنه‌ی گیرا بۆ ته‌له‌فزیۆنی که‌کوك. � ساڵی ۱٩۸٩، ساڵی یه‌که‌می خوێندنم بوو له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان، هه‌وه‌ها له‌و ساڵه‌شدا، له چه‌ند گۆرانییه‌کی " تیپی مۆسیقای سلێمانی" و " تیپی مۆسیقای نه‌ورۆز" به‌شدار بووم، وه‌ك کۆرس و ژه‌نیاری که‌مان، که بۆ وێنه‌گرتن بوو بۆ ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوك. � ناوه‌ڕاستی ساڵی ۱٩٩٥، گروپێکمان دامه‌زراند له‌ژێر ناوی" گروپی هۆره" ، که ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی پێکهاتبوو له کاك( ئومێد جه‌مال، نه‌ورۆز که‌مال، عومه‌ر عه‌بدوڵڵا و فه‌رهاد محه‌ممه‌د ساڵح). بۆ ساڵی ۱٩٩٦، کاسێتێکمان به‌هاوکاری موزیکژه‌نانی تری شاری سلێمانی بۆ هه‌ندێ له گۆرانیبێژان ئه‌نجامدا. � له کۆتایی مانگی ۱۰ی ساڵی ۲۰۰٥ دوو کاری موسیکم ئه‌نجامدا له‌ژێر ناوی" سه‌مایه‌کی ته‌نیا ، هانای دوری".
|